ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فولاد و چۆده‌ن

80q
نزیكه‌ی ١٠٠ كرێكاری فولاد و چۆده‌ن، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی ره‌زبه‌ر، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ستپێكرده‌وه‌.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ له‌ شوێنی كار ئاماده‌ بوون، به‌ڵام كاریان نه‌كرد. ئه‌وان رایانگه‌یاند: هه‌ر كام له‌م كرێكارانه‌ نزیكه‌ی ٥ میلیون تمه‌نیان له‌ خاوه‌نكار هه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت وه‌زعیه‌تیان روون بكرێته‌وه‌. كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ كه‌ له‌ رۆژی ٢٨ی مانگی خه‌رمانانه‌وه‌ تا ٢٢ی مانگی ره‌زبه‌ر بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌ستی دواخراویان كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخستبوو، به‌ پێی رێكه‌وتنێك كه‌ له‌ رۆژی كۆتاییدا له‌ نێوان ئه‌وان و كاربه‌ده‌ستانی ئیداری شارستانی دۆروود روویدا، بڕیاردرا تا له‌ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان، بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆسه‌ر كار.