ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی مانگرتنی كرێكارانی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا

35y (1)
به‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌وه‌، كرێكارانی نه‌وه‌رد و لوله‌ی “سه‌فا” هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین رۆژی ده‌ستپێكردنی كار‌، مانیان گرت.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا له‌ دوایین رۆژانی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٣ به‌ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی، توانیان یه‌كمانگ حه‌قده‌ست له‌ مه‌زایا دواخراوه‌كانیان وه‌ربگرن. ئه‌م كرێكارانه‌ رۆژی شه‌ممه‌ به‌ ده‌ستپێكی یه‌كه‌مین رۆژی كاری له‌م شیركه‌ته‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی جه‌ژنانه‌ و پاداشی ساڵی رابردوو و سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان، سه‌رله‌نوێ مانیان گرت.