ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی كرێكارانی ته‌بریز كه‌ف

582t

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، ١٢٠ كرێكاری “ته‌بریز كه‌ف” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی ٦ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان، جارێكیتر له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.
دوابه‌دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌، خاوه‌نكار به‌ڵێنیدا ٤ تا ٥ میلیۆن تمه‌ن له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رداخت بكات. شایانی باسه‌، زۆربه‌ی كرێكارانی “ته‌بریز كه‌ف” سه‌ره‌ڕای ٦ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی ساڵی ٩٣، حه‌قده‌ستی نێوان ١٠ تا ١٦ میلیۆن تمه‌نیشیان له‌ ساڵه‌كانی رابردۆوه‌، به‌لای خاوه‌نكاره‌وه‌یه‌.