ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی عه‌ره‌بستان له‌ یه‌مه‌ن

240y
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی، هێرشه‌كانی خۆیان بۆسه‌ر حه‌وسیه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌ستپێكردۆته‌وه‌. به‌ كۆتایی هاتنی موڵه‌تی ئاته‌ش به‌س‌ له‌ یه‌مه‌ن‌، هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی، له‌دژی گروپی حه‌وسی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی خۆیان جارێكی تر له‌ شاری عه‌ده‌ن ده‌ستپێكرده‌وه‌. رۆیتێرز له‌سه‌ر زاری شایه‌تحاڵان رایگه‌یاندووه‌، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ له‌ نزیك فرۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی ئه‌م شاره‌ بیستراوه‌. هێرشه‌كانی نیوه‌شه‌و‌ و سه‌رله‌به‌ریانی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ حاڵێكدا روویداوه‌ كه‌ نوێنه‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یكگرتووه‌كان له‌ یه‌مه‌ن، خوازیاری نوێكردنه‌وه‌ی ئاته‌ش به‌س بووه‌.