ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وتووێژه‌ هه‌سته‌ییه‌كانی رژیم و ئامریكا

161
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی پوشپه‌ڕ، جێگرانی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی و ئامریكا، وتووێژه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی باقی كێشه‌ و گرفته‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی هه‌سته‌یی ئێران، ده‌ستپێكرده‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، “عه‌باس عه‌راقچی و مه‌جید ته‌خت ره‌وانچی” جێگرانی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رژیم و “وێندی شێرمه‌ن” جێگری وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئامریكا و “رابێرت مالی” نوێنه‌ری تایبه‌تی “باراك ئۆباما” له‌ كاورباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، باكووری ئافریقا و خه‌لیجی فارس، وتووێژه‌كانیان ده‌ستپێكرده‌وه‌. هه‌روه‌ها بڕیار درا كه‌ دواتر وتووێژه‌كان له‌ ئاستی وه‌زیرانی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی دوو وڵاتدا، درێژه‌ی هه‌بێت. پاش كۆتایی دووهه‌مین مۆڵه‌ت له‌ وتووێژه‌كانی یه‌مه‌ن ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ و تازه‌ كردنی سێ رۆژه‌ی ئه‌و وتووێژانه‌، كاربه‌ده‌ستانی رژیم و ئه‌ندامانی گروپی ١+٥ رایانگه‌یاندووه‌ تا ئێستا به‌م چه‌شنه‌یه‌ نه‌یانتوانیبوو له‌گه‌ڵ یه‌ك رێكه‌وتنێكی گونجاو به‌ده‌ست بهێنن. رژیمی كۆماری ئیسلامی خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌حریمه‌ ته‌سلیحاتییه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ و دیپلۆماته‌ رۆژئاواییه‌كانیش رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ لابردنی به‌ربه‌سته‌كان تا گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنێكی كۆتایی، كارێكی زۆر دژواره‌.