سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌ڵبژاردنی پارلمانی یونان بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌تی نوێ له‌م وڵاته ده‌ستی پێكردووه.
مانگی رابردووی زایینی پاش ئه‌وه‌یكه ناكۆكییه‌كان له نێو حێزبی چه‌پگه‌رای “سیریزا” له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ریازه‌تی ئابووری په‌ره‌یسه‌ند، “ئالێكسیس سیپراس” ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و بڕیار وابوو هه‌ڵبژاردنی زووتر له‌كاتی دیاریكراو له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌بچێت. دوو حێزبی سیریزا و “دیموكراسی نوێ” له‌م هه‌ڵبژاردنه له‌سه‌ر ٣٠٠ كورسی پارله‌مان له بهربهرهكانێدان.