به پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، رۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ مانگی گوڵان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی مانگرتنی رانهندهكانی خه‌تی موسافێربهری رێگائاسنی ئاڵمان، ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تییه چووه نێو فازێكی تازه‌وه.ئه‌مه نۆهه‌مین مانگرتنی سه‌ندیكایی رێگای ئاسنی ئاڵمان له ده مانگی رابردۆوه. شۆفێرانی قه‌تاری باری پێشتریش له رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه مانیان گرتبوو. به وته‌ی هه‌ڵسووڕاوانی یه‌كیه‌تییه كرێكارییه‌كان، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م مانگرتنه زیاتر له شه‌ش رۆژ درێژه‌ی بێت.