ده‌ستپێكی ده‌وری تازه‌ی وتووێژه‌ هه‌سته‌ییه‌كان

549y
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، ده‌ورێكی تازه‌ له‌ وتووێژه‌كان به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی مه‌تنی رێكه‌وتنی نه‌هایی رژیم و گروپی ١+٥، له‌ ویه‌ن پێته‌ختی ئۆتریش ده‌ستیپێكرد.ئه‌م دانیشتنه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی بیروڕا گۆڕینه‌وه‌ له‌ تاران سه‌باره‌ت به‌ بازڕه‌سی له‌ ناوه‌نده‌ نیزامییه‌كان و وتووێژ له‌گه‌ڵ دانیشمه‌ندانی ئه‌تۆمی رژیمی كۆماری ئیسلامییه‌. شایانی باسه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریكا رایگه‌یاند: “چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین كه‌ رژیمی ئێران به‌ پێی رێكه‌وتنێك كه‌ روویداوه‌، رێژه‌ی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی تا رێكه‌وتی ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ دابه‌زێنێت و به‌ڵێنه‌كانی خۆی له‌م بواره‌دا جێبه‌جێ بكات.