ده‌ستپێكی ده‌وری پێنجه‌می وتووێژه‌كان له‌ ڤیه‌ن

480y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، ده‌وری پێنجه‌می وتووێژه‌كانی جێگرانی وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رژیم و نوێنه‌رانی گروپی ١+٥، ده‌ستیپێكرد.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، “عه‌باس عه‌راقچی و مه‌جید ته‌خت ره‌وانچی” جێگرانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژیم، له‌گه‌ڵ “هێلگا ئێشمید” نوێنه‌ری گروپی ١+٥، چاوپێكه‌وتنیان كرد. جێگای ئاماژه‌یه‌، ئه‌م وتووێژانه‌ تا رۆژی جومعه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.