ده‌ستپێكی ده‌ورێكی نوێ له‌ مانگرتنی كرێكارانی پێترۆشیمی ئه‌روه‌ند

81q
له‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ره‌زبه‌ره‌وه‌ سه‌دان كرێكاری پێترۆشیمی ئه‌روه‌ند له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی به‌ڵێنی خاوه‌نكار، سه‌رله‌نوێ مانیان گرته‌وه‌.
كرێكارانی پێترۆشیمی ئه‌روه‌ند له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌كان، نه‌درانی ٣٠ له‌سه‌دی حقوقی مه‌بنا و زیاد نه‌كرانی ٣٥ له‌سه‌دی مه‌زایای مافی شیفت، له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ١١ی مانگی ره‌زبه‌ره‌وه‌ بۆ ماوه‌ی ١٠ رۆژ مانیان گرتبوو. ئه‌م مانگرتنه‌ دوابه‌دوای رێكه‌وتنێك كه‌ رۆژی ٢٠ی مانگی ره‌زبه‌ر له‌ نێوان مقاومه‌تی هێلدینگی خه‌لیجی فارس له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كرێكارانی ناوه‌نده‌كانی پێترۆشیمی ئه‌روه‌ند، تۆندگویان و فه‌جر روویدا، كۆتایی پێهات. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا رۆژی شه‌ممه‌ ٧٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی په‌یمانكاری پێترۆشیمی ئه‌روه‌ند دوابه‌دوای جێبه‌جێ نه‌كرانی به‌ڵێنی مودیرعامڵی ئه‌م موجته‌مه‌عه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت كردنی مه‌زایای باقیمانده‌ی ٣٠ له‌سه‌دی حقوقی مه‌بنای كرێكارانی ئه‌م موجته‌مه‌عه‌، له‌سه‌ر‌كار ئاماده‌ نه‌بوون.