ده‌ستپێكی شه‌پۆلی نوێ داخرانی كارخانه‌كانی به‌ردبڕی

376
راپۆرته‌كان باس له‌ ده‌ستپێكی شه‌پۆلی نوێ داخرانی كارخانه‌كانی به‌ردبڕی و بێكاری كرێكارانی شاغڵ ده‌كه‌ن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خاوه‌نكارانی به‌ردبڕییه‌كانی ئێسفه‌هان له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوودا سه‌باره‌ت به‌ یاسای ماڵیات له‌سه‌ر زێده‌بایی، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری گۆڕینی ئه‌م یاسایه‌ بوون. پاش وڵام نه‌دانه‌وه‌ی سازمانی كاروباری ماڵیاتی به‌م داخوازییه‌، خاوه‌نكاران ده‌ستیاندایه‌ داخرانی دوو هه‌زار كارخانه‌ی به‌ردبڕی له‌ ئێسفه‌هان. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ خاوه‌نكارانی كارخانه‌كانی به‌ردبڕی “شه‌هری ره‌ی”ش رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌، كارخانه‌كانی به‌ردبڕی ته‌عتیل ده‌كه‌ن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →