ده‌ستپێكی عه‌مه‌لیاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئۆستانی ئه‌نبار

295y
رۆژی سێشه‌ممه‌ ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی عێراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته‌ عه‌مه‌لیاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئۆستانی غه‌ربی “ئه‌نبار” كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی گروپی ئیسلامگه‌رای داعش دایه‌، ده‌ستیپێكردووه‌.
راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ ئۆستانی “سه‌لاحه‌دین” له‌ باكووری شاری رۆمادی له‌ هه‌وڵدان كه‌ مه‌سیری پێوه‌ندی هێزه‌كانی داعش له‌م شاره له‌گه‌ڵ باقی هێزه‌كانی ئه‌م گروپه‌ له‌ سوریه‌ ببڕن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ میلیشیا شیعه‌كان له‌ژێر پشتیوانی كۆماری ئیسلامی رایانگه‌یاند كه‌ رێبه‌ریی ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌یان له‌‌ئه‌ستۆدایه‌‌ و هه‌ندێك له‌ بنكه‌وباره‌گاكانی ده‌وروبه‌ری رۆمادیان كۆنترۆڵ كردووه‌. شایانی باسه‌ به‌شێكی به‌رین له‌ ئۆستانی ئه‌نبار له‌ ساڵی ٢٠١٤وه‌ له‌ لایه‌ن گروپی داعشه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌ و شاری رۆمادیش ١٠ رۆژ له‌وه‌پێش له‌ لایه‌ن ئیسلامگه‌رایانی داعشه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →