ده‌ستپێكی لابردنی پێنج گرووپ له‌ یارانه‌كان به‌ پێی داهات

169y
وه‌زیری ئابووری و دارایی رژیم رایگه‌یاند: ” ره‌وتی لابردنی پێنج گرووپ به‌ پێی داهاتیان له‌ لیستی یارانه‌ بگیران ده‌ستی پێكردووه‌.ناوبراو جه‌ختی كردووه‌: ” به‌ پێی یاسای بودجه‌ی ساڵی ٩٤، ده‌وڵه‌ت به‌نیازه‌ یارانه‌ی بنه‌ماڵه‌گه‌لێك كه‌ ئاستی داهاتیان زیاتره‌، ببڕێت. یارانه‌ی بنه‌ماڵه‌كان به‌ پێی شوێنی نیشته‌جێ بوونیان و رێژه‌ی داهاتیان دیاری ده‌كرێت، به‌رپرسایه‌تی شناسایی و لابردنی كه‌سانێك كه‌ داهاتیان زیاتره‌ له‌ ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ریفاهه‌.”