ده‌ستپێكی مانوڕی نیزامی ناتۆ له‌ ده‌ریای ره‌ش

477t

به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، ره‌زمناوه‌كانی په‌یمانی نیزامی “ناتۆ” مانوڕی نیزامی خۆی له‌ ئاوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ده‌ریای ره‌ش له‌ نزیك لێواره‌كانی بۆلغارستان ده‌ستپێكردووه‌.
ئامانج له‌ مانوڕی په‌یمانی ناتۆ، بۆ دڵنیا كردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئوروپای شه‌رقی ئه‌م په‌یمانه‌ له‌ به‌رانبه‌ر روسیه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌. ده‌وڵه‌تی روسیه‌، ناتۆ به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی دوژمنانه‌ له‌ رێگای به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م مانۆڕی نیزامییه‌ تۆمه‌تبار كردووه‌ و هوشداری داوه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌بردنی وه‌ها مانوڕێك له‌ نزیك سنووری روسیه‌، ئاكامێكی جیدی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی ئۆكراین ده‌بێت.