ده‌ستپێكی مانگرتنی فه‌رمانبه‌ران له‌ عێراق

17
فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندرووستیی “كه‌رخ” له‌ گۆڕه‌پانی عه‌ده‌نی شاری به‌غداد ده‌ستیاندایه‌ مانگرتن و هاوكات فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی شاری “میسان”ی باشووری عێراق، بایكۆتی ده‌وامیان كردووه‌ و مانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه‌.
مانگرتنی فه‌رمانبه‌ران له‌ شاره‌كانی عێراق له‌ حاڵێكدا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ كه‌ له‌ سه‌ر داوای ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌در كه‌ ڕۆژی‌ هه‌ینیی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ داوای له‌ فه‌رمانبه‌ران كردبوو كه‌ بۆ ده‌ربڕینی‌ ناڕه‌زایه‌تیی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی دارایی و كارگێڕیی له‌ عێراق، رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌‌ مانبگرن و نه‌چنه‌وه‌‌ سه‌ر كاره‌كانیان. هاوكات داوای له‌ هاوڵاتییانیش كردووه‌، مان له‌ خواردن بگرن.