ده‌ستپێكی مانگرتنی كرێكارانی فولادی ئامریكا

203t (1)

رۆژی جومعه‌ ١٧ی مانگی رێبه‌ندان، كرێكارانی زیاتر له‌ ٢٠٠ پاڵاوگای نه‌وتی، ترمیناڵه‌كان، هێڵی لوله‌ و كارگاكانی شیمیایی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ شێوه‌ی قه‌رارداده‌كانی كار، مانیان گرت.
یه‌كیه‌تی كرێكارانی فولادی ئامریكا دوای ئه‌وه‌یكه‌ توانیان له‌ دانیشتنه‌كان له‌گه‌ڵ خاوه‌نكاره‌كان سه‌باره‌ت به‌ شێوازی به‌ستنی قه‌رارداده‌كانی كاری كرێكارانی ئه‌م پیشه‌ به‌ رێكه‌وتن بگه‌ن، مانگرتنی راگه‌یاند. شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین مانگرتنی یه‌كیه‌تی كرێكارانی فولادی ئامریكا له‌ ساڵی ١٩٨٠یه‌.