دوابه‌دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی راپۆرتگه‌لێك سه‌بارت به راگیرانی به‌روپێش چوونی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی شاری “تكریت” له‌ده‌ستی هێزه‌كانی داعش، هێرشی ئاسمانی له‌م ناوچه‌یه ده‌ستیپێكرده‌وه.كاربه‌ده‌ستێكی ئامریكایی به هه‌واڵنێری “ئاسوشیتێدپرس”ی راگه‌یاندووه، كه هێرشی ئاسمانی رۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی خاكه‌لێوه و به‌دوای داواكاری هێزه‌كانی عێراق ئه‌نجام دراوه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه “حه‌یدر عێبادی” سه‌رۆك وه‌زیری عێراق، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه به بێ ئاماژه به یارمه‌تیدانی ئاسمانی ئا‌مریكا پێش بینی كرد كه عه‌مه‌لیاتی وه‌رگرتنی تكریت سه‌ركه‌وتووانه به‌رێوه‌ده‌چێت.