ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی شورای سێ شاری كوردستان

401
له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا شورای سێ شار و ناحیه‌ی كوردستان، به‌ شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان بۆ داموده‌زگا پێوه‌ندیداره‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رز كردۆته‌وه‌.به‌ پێی راپۆرته‌كان، پاش ئه‌وه‌ی پێنج كه‌س له‌ ئه‌ندامانی شورای ناحیه‌ی “شیناوێ” نامه‌یه‌كی ده‌ست له‌ كار كێشانه‌وه‌یان ئێمزا كرد و بۆ فه‌رمانداری پیرانشاریان نارد، ئه‌ندامانی شورای شاره‌كانی مه‌هاباد و شنۆیش ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاندووه‌.