ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی عێراق

376
له‌ چوارچێوه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی خه‌بات له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می له‌ ده‌وڵه‌تی عێراق، “حه‌یده‌ر عه‌بادی” سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌م وڵاته‌ ١٢٣ كه‌س له‌ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر كاره‌كانیان لابرد و یان كاره‌كانیانی گۆڕیوه‌.
ئه‌م كرده‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی هه‌فته‌ی رابردووی خه‌ڵكی عێراق له‌دژی گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌یی ده‌زگای ئیداری روویدا. ناڕازییان، سیاسه‌تمه‌دارانی گه‌نده‌ڵ به‌ به‌رپرسی كیشه‌ و گرفتی عێراق ده‌زانن. ئه‌وان خوازیاری دادگایی كردنی سیاسه‌تمه‌دارانی گه‌نده‌نڵ و باشتر بوونی ده‌زگای ئیداری بوون.