ده‌سپێكی عه‌مه‌لیاتی ئه‌رته‌شی توركیه‌ له‌دژی پ ك ك

553t
رۆژی سێشه‌ممه‌ ئه‌رته‌شی توركیه‌ رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ عه‌مه‌لیاتێكی له‌دژی بنكه‌ و باره‌گاكان و ئه‌نباره‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیه‌ “پ ك ك”، ده‌ستپێكردووه‌.
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری رۆیتێرز”، ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌ له‌ ئۆستانی “مه‌ردین” له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیه‌ ده‌ستیپێكردووه‌. عه‌مه‌لیاتی ئه‌رته‌شی توركیه‌ له‌ بارودۆخێكدا ده‌ستیپێكردووه‌ كه‌ “عه‌بدۆڵا ئوجه‌لان” رێبه‌ری به‌ندكراوی پ ك ك، خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی ئه‌م حێزبه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌ خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی ٣ ده‌یه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیه‌ ببوو‌.