ده‌سێپكی دانیشتنی دوو لایه‌نه‌ی رژیم و ئامریكا له‌ ژنێڤ

411t

رۆژی جومعه‌ ١ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، دانیشتنه‌كانی دوو لایه‌نه‌ی هه‌سته‌یی رژیمی كۆماری ئیسلامی و ئه‌یالاته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ئاستی جێگری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر دوو وڵات له‌ شاری “ژنێڤ”ی سوئیس ده‌ستێپكرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌یئه‌تی وتووێژكاری رژیم له‌م قۆناغه‌دا له‌ ئه‌ستووی “عه‌باس عراقێچی”یه‌ و له‌ به‌رامبه‌ریشدا “وه‌ندی شێرمه‌ن” سه‌رۆكایه‌تی هه‌یئه‌تی وتووێژكاری ئامریكای وه‌ئه‌ستوویه‌. بڕیاره‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ “محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف و جان كری” وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئامریكا، له‌گه‌ڵ یه‌ك دانیشتنیان هه‌بێت. ئه‌م دانیشتنانه‌ له‌ حاڵێكدا به‌رێوه‌ده‌چێت كه‌ لایه‌نه‌كان رایانگه‌یاندووه‌، به‌نیازن تا ئه‌وه‌ڵی مانگی خاكه‌لێوه‌ به‌ رێكه‌وتن یان ته‌فاهۆمی سیاسی بگه‌ن و دوای ئه‌وه‌ باسی ورده‌كارییه‌كان بكه‌ن.