ده‌نگۆی به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی حوكمی ئێعدامی سامان نه‌سیم

64
كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌دنی، هه‌واڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی “سامان نه‌سیم”ی راگه‌یاند.كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ حاڵێكدا بڵاو بۆته‌وه‌ كه‌ به‌رپرسانی رژیم به‌ تێپه‌ڕبوونی ٤ مانگ و نیو، هێشتا بێده‌نگن و ئاماده‌ نین چاره‌نووسی “سامان نه‌سیم” زیندانی سیاسی روون بكنه‌وه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، سامان نه‌سیم مانگی رێبه‌ندانی ساڵی رابردوو، له‌گه‌ڵ پێنج زیندانی سیاسی مه‌حكوم به‌ ئێعدام له‌ به‌ندی ١٢ی زیندانی “ورمێ”ه‌وه‌، ره‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا. شایانی باسه،‌ بنه‌ماڵه‌ی سامانی نه‌سیم سه‌باره‌ت به‌ بڵاوكردنه‌وی ئه‌م دنگۆیه‌، هیچ زانیارییه‌كیان نییه‌.