مودیرعامێلی نه‌ساجی بروجێرد دانی به‌وه‌دانا: “هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی ٩٤، ده‌وری تازه‌ی ئێخراجی كرێكارانی سه‌نایه‌عی نه‌ساجی دهستیێپكردووه.”ناوبراو وێڕای ئاماژه به هۆكاری بێ بنه‌ما له‌وانه بێ سه‌ره‌وبه‌ره بوونی كالا، به ئاسانی هاورده كردن و نایاسایی بوونی كالا و كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌ولید و نیرو، هه‌وره‌ها دانی به‌وه‌دانا: “به‌م ره‌وته‌ی حاڵی حازر، ئیمكانی كه‌مبوونه‌وه‌ی زه‌رفیه‌ت له ئارادایه و كاتێك كه زه‌رفیه‌ت كه‌م بێته‌وه، ئه‌گه‌ری ئیخراجی هێزی كار زیاتر ده‌بێت. له حاڵی حازردا زه‌رفیه‌ت نزیكه‌ی ٧٠ له‌سه‌ده و ئه‌گه‌ر ره‌وتی هاورده كردنی كالا هه‌روا درێژه‌ی هه‌بێت، ناچارین ته‌ولید و نیرو كه‌م بكه‌ینه‌وه كه ئه‌م بابه‌ته ته‌نیا زیان به كرێكاران ده‌گه‌یه‌نێت.”