ده‌وری تازه‌ی ته‌عتیلی كارخانه‌كان و ئێخراجی كرێكاران

325
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ته‌سنیم”، له‌ ماوه‌ی ئه‌م یه‌ك دوو مانگه‌ی دواییه‌دا ره‌وتی داخران و دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانی كارخانه‌ و كارگا‌كان، دواخرانی حه‌قده‌ستی كرێكاران و ئێخراجی ئه‌وانی لێكه‌وتۆته‌وه‌.هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا له‌ یه‌كێك له‌ شیركه‌ته‌ گه‌وره‌كانی ئۆتۆمبیل سازی، كرێكاران ٧ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌. هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌ شیركه‌ته‌ چالاكه‌كان له‌ حه‌وزه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سیمانیش نزیكه‌ی ٧٠ كه‌س له‌ كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركردووه‌. شیركه‌تێكی دیكه‌ كه‌ له‌ حه‌وزه‌ی به‌رهه‌مهێنانی قه‌ته‌عاتی ئۆتوموبیل چالاكی ده‌كات، له‌م دواییانه‌دا زیاتر له‌ ١٠٠ كرێكاری له‌سه‌ركار ئێخراج كردووه‌. ئیخراجی كرێكاران، كارخانه‌ چالاكه‌كان له‌ بواری كه‌لوپه‌لی ناوماڵیشی گرتۆته‌وه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ یه‌كێك له‌ شیركه‌ته‌ گه‌وره‌كانی چالاك له‌م بواره‌، ٨٠ كه‌س له‌ كرێكارانی خۆی له‌سه‌ركار ئێخراج كرد. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ره‌ئیسی شه‌هره‌كه‌ سه‌نعه‌تییه‌كانی وڵات داخراون. به‌ وته‌ی ناوبراو، له‌ بارودۆخی ئێستادا ناوه‌نده‌كانی رستن و چنین به‌ ٣٥ تا ٤٠ له‌سه‌د زه‌رفیه‌ته‌وه‌ چالاكی ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی كارخانه‌كانی رستن و چنین له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا به‌شێكی به‌رچاو له‌ كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركردووه‌.