ده‌وری داهاتووی وتووێژه‌كانی هه‌سته‌یی له‌ ڤیه‌ن

374y
ده‌وری داهاتووی وتووێژه‌كانی رژیم و وڵاتانی ١+٥، به‌ مه‌به‌ستی نووسینی مه‌تنی رێكه‌وتن له‌ رۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان له‌ شاری “ڤیه‌ن”، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.بڕیاره وایه‌‌ چواره‌مین ده‌ور له‌ وتووێژه‌كانی رژیم و وڵاتانی ١+٥ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ئاستی جێگران و كارناساندا له‌ ڤیه‌ن درێژه‌ی هه‌بێت. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، سێهه‌مین ده‌وری وتووێژه‌كان، رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ ڤیه‌ن به‌ڕێوه‌چوو‌ و رۆژی جومعه‌ به‌ دانیشتنی عمومی جێگرانی رژیم و گروپی ١+٥ له‌ ڤیه‌ن، درێژه‌ی پێدرا. ئه‌مه‌ له‌ حالێكدایه‌ كه‌ “عه‌باس عه‌راقچی”، وتووێژكاری پایه‌‌به‌رزی هه‌سته‌یی رژیم سه‌باره‌ت به‌ ده‌وری تازه‌ی وتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ كروپی ١+٥ و ره‌وتی نووسینی مه‌تنی كۆتایی رێكه‌وتنی چڕوپڕی ئه‌تۆمی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ناكۆكییه‌كانی دوولایه‌نیش، هه‌م له‌ بابه‌تگه‌لێكی گشتی و هه‌م له‌ وردكارییه‌كانه‌ زیاتره‌ و به‌م زووانه‌ چاره‌سه‌ر نابێت.”