ده‌وری كۆتایی وتووێژه‌ هه‌سته‌ییه‌كانی رژیم و گروپی ١+٥

166
دوابه‌دوای نزیك بوونه‌وه‌ له‌ كۆتایی مۆڵه‌تی رێكه‌وتنی هه‌سته‌یی نێوان رژیم و وڵاتانی گروپی ١+٥، نوێنه‌ری وڵاتانی وتووێژكاری رۆژئاوایی، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆ ده‌وری كۆتایی وتووێژه‌كان چوون بۆ ڤییه‌ن.
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، به‌ پێی په‌سه‌ندكراوی كۆنگره‌ی ئامریكا، ئه‌گه‌ر ئه‌م رێكه‌وتنه‌ دره‌نگتر له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ ئه‌نجام بدرێت، ره‌وتی تاوتوێ كردنی دوو به‌رابه‌ر درێژه‌ی ده‌بێت. شایانی باسه‌، سه‌رۆك كۆماری ئامریكا له‌ پێوه‌ندیه‌كی ڤیدیۆییدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و هه‌یئه‌تی دیپلۆماتیكی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ڤییه‌ن، له‌ جه‌ریانی و‌رده‌كاری به‌ره‌وپێش چوونی وتووێژه‌كاندا قه‌راری گرتووه‌. له‌ به‌یانییه‌ كورته‌كه‌ی كۆشكی سپی دا هاتووه‌: سه‌رۆك كۆماری ئامریكا له‌ جه‌ریانی ئه‌م وتووێژه‌دا، چاوگێڕانێك به‌سه‌ر پێشكه‌وتنگه‌لێك كه‌ ئه‌م وتووێژه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ بوویه‌تی و رێنمایه‌كانی له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌یشتن به‌ “رێكه‌وتنێكی باش كه‌ وڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستییه‌كان بێت”، باسی لێكردووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →