ده‌وری نوێی وتووێژه‌ هه‌سته‌ییه‌كان

178y
ده‌وری نوێی وتووێژه‌ هه‌سته‌ییه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی و گروپی ١+٥ له‌ ئاستی جێگرانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ شاری “ویه‌ن”ی ئۆتریش ده‌ستیپێكرد. له‌م وتووێژانه‌ “وێندی شێرمه‌ن” جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریكا و “هێلگا ئێشمیت” جێگری به‌رپرسی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تی ئوروپا، به‌شدارن و سه‌رپه‌ره‌ستی تیمی وتووێژكاری رژیمیش له‌ ئه‌ستۆی “عه‌باس عه‌راقچی” جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی بوو.