به پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری ئاڵمان”، وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌وڵه‌تی كۆماری ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند، دوابه‌دوای تێكهه‌ڵچوون له “قه‌ره‌باغی كوهێستانی” له باشوری قه‌فقاز، ٢٠ سه‌ربازی ئه‌رمه‌نستان كوژران.
ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نستان، هه‌واڵی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی كۆماری ئازه‌ربایجانی ته‌ئید كرد، به‌ڵام ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ٣ كه‌س راگه‌یاند. ماوه‌یه‌كه تێكههڵچونهكانی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان له‌سه‌ر قه‌ره‌باغی كوهێستانی به‌رز بۆته‌وه. موناقشه له‌سه‌ر قه‌ره‌باغی كوهێستانی له‌نێوان دوو وڵاتی ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان له ساڵی ١٩٨٨ ده‌ستی پێكردووه. له‌م ساڵه‌دا، هێزه‌كانی ئه‌رمه‌نی شه‌ڕێكیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌م ناوچه ئه‌رمه‌نی نشینه ده‌ست پێكردووه. ئه‌م شه‌ڕه پاش روخانی ئیتحادی جه‌ماهیری شۆره‌وی چڕتر بۆته‌وه.