ده‌یان قوربانی له‌ نائارامییه‌كانی یه‌مه‌ن

305y
شه‌وی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ جه‌ریانی هێرشی ئاسمانی رژیمی عه‌ره‌بستان و تێكهه‌ڵچوونی زه‌مینی له‌ شاری “عه‌ده‌ن”ی یه‌مه‌ن، ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.له‌ جه‌ریانی هێرشی ئاسمانی رژیمی عه‌ره‌بستان و تێكهه‌ڵچوونه‌كانی زه‌مینی له‌ شاری عه‌ده‌ن له‌ نێوان هێزه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان و كه‌سانی سه‌ربه‌ “مه‌نسوور هادی”، سه‌رۆك كۆماری پێشووی “یه‌مه‌ن” ٤٠ كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون. شایانی باسه‌، فڕۆكه‌كانی رژیمی عه‌ره‌بستان، شه‌وی پێنجشه‌ممه‌، ناوچه‌ جیاجیاكانی “حه‌جه‌، سه‌عده‌ و سه‌نعا”یان كرده‌ ئامانج و به‌ هۆیه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بریندار بوون. له‌ ئاكامی ئه‌م هێرشانه‌دا، ئه‌نبارێكی مه‌وادی خوراكی و نیروگایه‌كی به‌رق له‌ ئۆستانی “حه‌جه‌”یش، كرایه‌ ئامانج.