به پێی راپۆرتی “بی بی سی”، رۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی ره‌شه‌ممه، رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له نیجرییه زیاتر له ٥٤ كوژرا و نزیكه‌ی ١٤٠ برینداری لێكهوتهوه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، چوار ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له ناوچه جیاجیاكانی شاری “مێیدۆگۆری” له باكووری نیجرییه روویدا. تا ئێستا هیچ گروپی به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی وه‌ئه‌ستوو نه‌گرتووه. شایانی باسه گروپی ئیسلامگه‌رای بۆكوحهرام، له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا به‌رپرسایه‌تی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی كه سه‌دان كوژراوی لێكه‌وتووته‌وه، وه‌ئه‌ستوو گرتووه. بوكۆحه‌رام كه له نیجرییه چالاكی ده‌كات به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك له یه‌كێك له كاناڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆی، به راگه‌یاندنی وه‌فاداری به گروپی داعش، له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه هاوپه‌یمانی به‌ست.