ده‌یان كوژراو بریندار له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه له‌ كارخانه‌یه‌ك له‌ نیجریه‌

802
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ سێی مانگی به‌فرانبار، ته‌قینه‌وه‌ له‌ كارخانه‌یه‌كی گازی سه‌نعه‌تیی له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی نیجێریه‌ ده‌یان كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه‌.
ئه‌م حادیسه‌یه‌ كاتیك رویدا كه‌ تانكرێك له‌ كاتی به‌تاڵكردنی گازی بۆتان له‌ شاری “نیویی” نیجێریه‌ ته‌قیه‌وه‌ و بووه‌ هۆی كوژرانی نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س و هه‌روه‌ها بریندار بوونی ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش لێكه‌وته‌وه‌. شایانی باسه‌ زۆربه‌ی قوربانیانی ئه‌م حادیسه‌یه،‌ كرێكاران و كه‌سانی نیشته‌جێی ده‌وروپشتی كارخانه‌ بوون.