ده‌یان كوژراو له‌جه‌ریانی هێرشه‌كانی عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر یه‌مه‌ن

278y
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، ده‌وری نوێ هێرشه‌كانی ئاسمانی هاوپه‌یمانی مه‌نته‌قه‌یی به‌ رێبه‌ریی عه‌ره‌بستان له‌ دژی بنكه‌ و باره‌گای حه‌وسییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن، ده‌یان كوژراوی لێكه‌وتۆته‌وه‌.فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی مه‌نته‌قه‌یی، رۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی جۆزه‌ردان، پایه‌گاكانی نیزامی و ئه‌نباره‌كانی چه‌ك و چۆڵیان له‌ شاره‌كانی “سه‌نعا و عومران”، بۆمباران كرد كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵی حه‌وسییه‌كاندایه‌. ته‌قینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ بۆمبارانی ئه‌نباره‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، هه‌روه‌ها بۆته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سانی مه‌ده‌نی كه‌ له‌ نزیكی ئه‌م ناوچانه‌ ده‌ژیان. شایانی باسه‌، به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، تێكهه‌ڵچوونه‌كانی یه‌مه‌ن و بۆمبارانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان كه‌ له‌ دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ ده‌ستیپێكردبوو، تا ئێستا زیاتر له‌ هه‌زار كوژراو و نزیكه‌ی ٥٠٠ هه‌زار ئاواره‌ی، لێكه‌وتۆته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →