ده‌یان كوژراو له ئاكامی‌ هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان له‌ دژی داعش

466t

به‌ پێی راپۆرتی “رۆێتێرز”، له‌ جه‌ریانی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان به‌ رێبه‌ری ئامریكا بۆسه‌ر شاری سنوریی “ته‌ل ئه‌بیاد” له سه‌ر سنووری‌ سوریه‌ و توركیه‌، لانیكه‌م ٣٠ كه‌س له‌وانه‌ ژماره‌یه‌ك كرێكار كوژران.
“چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌” رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ جه‌ڕیانی ئه‌م هێرشه‌دا، پاڵاو‌گه‌یه‌كی نه‌وتی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی داعش، كرایه‌ ئامانج. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، كوژراوه‌كان له‌ ئه‌ندامانی گروپی داعش و هه‌روه‌ها، كرێكارانی ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌ بوون.