به پێی راپۆرته بڵاوكراوه‌كان، رۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانبار، ڕوودانی هێرشێكی خۆكوژیی له باكوری رۆژئاوای پاكستان ده‌یان كه‌س كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
له ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه كه له حه‌ساری ساختمانی ئیداره‌ی سه‌بت و ئهخواڵی شاری “مه‌ردان” ڕوویدا، ٢٢ كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جیگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه تێرۆڕیستی خۆكوژ یه‌كێك له ئه‌ندامانی تاقمی ئیسلامگه‌رای تالیبان بووه كه به مۆتۆرسیكلێت هاتووه‌ته ناو حه‌ساری ئه‌م ئیداره‌یه و خۆی تهقاندۆتهو