ده‌یان كوژراو و بریندار به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ نیجرییه‌

663
گه‌ڕه‌كێكی قه‌ره‌باڵغ له‌ شاری “یولا” له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ و كوژرانی زیاتر له‌ ٣٢ كه‌س راگه‌یاند.
به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌م دوو رێكخراوه‌، زیاتر له‌ ٨٠ كه‌سیش له‌ جه‌ریانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ بریندار بوون. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌رانسه‌، هێشتا هیچ كه‌س یان گروپێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌، به‌ڵام ده‌وترێت ئه‌م هێرشه‌ هاوشێوه‌ی هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی گروپی ئیسلامگه‌رای “بۆكوحه‌رام”ه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ كاتی ده‌ستپێكی هێرشی ئیسلامگه‌رایانی بۆكوحه‌رام له‌ نجیرییه‌، تا ئێستا لانیكه‌م ١٧ هه‌زار كه‌س كوژراون و زیاتر له‌ دوو میلیون و ٦٠٠ هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ بوون.