ده‌یان كوژراو و بریندار به‌ هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكێك له‌ ئه‌ندۆنێزی

50
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، فڕۆكه‌یه‌كی هه‌ڵگری ئه‌رته‌شی “ئه‌ندۆنێزی”، له‌ ناوچه‌ێكی مه‌سكونی له‌ یه‌كێك له‌ شاره‌ گه‌وره‌كانی ئه‌م وڵاته،‌ كه‌وته‌خواره‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.به‌ پێی راپۆرتی “یۆرونیۆز”، فڕۆكه‌ی “سی ١٣٠” سه‌ربه‌ هێزی ئاسمانی ئه‌ندۆنێزی، پاش دوو ده‌قێقه‌ په‌رواز به‌ هۆی كێشه‌ی فه‌ننی له‌ نزیكی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌وته‌خواره‌وه.‌ ئه‌م فڕۆكه‌یه كه‌‌‌ نزیكه‌ی ١٢ خه‌ده‌مه‌ و ٥٠ سه‌رنشینی بوو، كه‌وته‌سه‌ر هۆتێلێك له‌ شاری “مه‌دان” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شومالی جه‌زیره‌ی “سوماترا” و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ سه‌رنشینانی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه له‌ ئاكامدا نزیكه‌ی ١١٦ كه‌س كوژران و بریندار بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →