ده‌یان كوژراو و بریندار له‌ جه‌ریانی نائارمییه‌كان له‌ مێسر

98 (1)
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ جه‌ریانی رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی‌ بۆمبێكی كه‌نار جاده‌یی و هێرشی چه‌كدارانی نه‌ناسراو له‌ مێسر، ٢١ كه‌س كوژران و بریندار بوون.بۆمبێكی كه‌نار جاده‌یی كه‌ له‌ باشووری “نیمچه‌ دوورگه‌ی سینا” و له‌سه‌ر رێگای ئوتۆبوسێكی هه‌ڵگری پۆلیسی مێسر كه‌ بۆ مه‌رخسی ده‌ڕۆیشتن، ته‌قه‌ندرایه‌وه‌ و بریندار بوونی ٢٠ كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌. له‌ رووداوی دیكه‌دا، چه‌كدارانێكی نه‌ناسراو، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسیان له‌ نزیكی ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شاری “به‌نی سوویف” له‌ “دلتای نیل” كوشت‌

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →