ده‌یان كوژراو و بریندار له‌ جه‌ریانی بۆمبارانی شاری ده‌مێشق

241
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی مالنگی گه‌لاوێژ، شاری ده‌میشق پێته‌ختی سوریه‌، به‌ره‌وڕووی گولله‌باران كردنی نه‌یارانی رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و هێرشی ئاسمانی ئه‌رته‌شی سوریه‌ بۆوه‌ كه‌ دوابه‌دوای ئه‌م هێرشه‌، ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، نه‌یارانی چه‌كدار له‌ سه‌روبه‌ندی سه‌ردانی وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامای بۆ ده‌مێشق، پێته‌ختی سوریه‌یان كرده‌ ئامانجی هێرشی موشه‌كی. دوابه‌دوای ئه‌م هێرشه‌، هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی سوریه‌ش ده‌ورووبه‌ری ده‌مێشقیان بۆمباران كرد. گروپی چاودێرانی مافی مرۆڤی سوریه‌ش وێڕای ته‌ئیدی ئه‌م هه‌واڵه‌ رایگه‌یاند: له‌ جه‌ریانی ئه‌م موشه‌ك باران كردنه، لانیكه‌م ٢٠ كه‌س كوژران و زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌سیش بریندار بوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ “محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف” وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رژیم، پاش وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی لۆبنانی له‌ به‌یرووت، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ چوو بۆ شاری ده‌مێشق و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ چاوپێكه‌وتنی كرد.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →