ده‌یان كوژراو و بریندار له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی غه‌زه‌

499
رۆژی جومعه‌ له‌ نۆهه‌مین رۆژ له‌ خۆپیشاندانی به‌رینی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین، نیزامیانی ئیسرائیلی به‌ هێرش بۆسه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان له‌ غه‌زه‌، لانیكه‌م ٤ كه‌س له‌وانه‌ تازه‌لاوێكیان كوشت و ده‌یان كه‌سیشیان بریندار كرد.
خۆپیشانده‌ران رۆژی جومعه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن فه‌له‌ستینییه‌كانه‌وه‌ “رۆژی تووڕه‌یی” ناودێركرابوو، زیاتر له‌ رۆژانی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو و تێدا نیزامیانی ئیسرائیلی به‌ شێوه‌ی راسته‌وخۆ به‌ره‌و خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌یان كرد. وێنه‌ بڵاو كراوه‌كان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی لێواری رۆژئاوا و غه‌زه‌ش باس له‌ تێكهه‌ڵچوونی توند له‌ نێوان لاوانی فه‌له‌ستینی و نیزامیانی ئیسرائلی ده‌كات. له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنی خۆپیشانده‌ران به‌ كه‌رتی غه‌زه‌ كه‌ گوزه‌رگاكانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌ داگیركراوه‌كان داخراوه‌، ئه‌گه‌ری چڕتر بوونه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ ئارادایه‌.