ده‌یان كوژرا و بریندار له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا

31y (2)
به‌ هۆی رودانی ٣ ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی شاری “به‌غدا” پێته‌ختی عێراق، ٢٥ كه‌س كوژران و بریندار بوون.به‌ وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی عێراق، بۆمبێك له‌ بازاڕێك له‌ ناوچه‌ی “ئه‌لدوره‌” له‌ باشوری به‌غدا ته‌قیه‌وه‌ كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی كه‌سێكی مه‌ده‌نی و بریندار بوونی ٦ كه‌سی دیكه‌. هه‌روه‌ها بۆمبێكیش له‌ بازاڕێكی دیكه‌ له‌ ناوچه‌ی “سۆیب” له‌ باشوری رۆژئاوای به‌غدا ته‌قیه‌وه‌ كه‌ له‌ ئاكامدا ٢ كه‌س كوژران و ٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. سێهه‌مین بۆمبیش له‌ نزیك بازاڕێك له‌ ناوچه‌ی “سه‌بعولبوور” له‌ باكوری شاری به‌غدا ته‌قیه‌وه‌ كه‌ كوژرانی ٣ كه‌س و بریندار بوونی ٨ كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.