ده‌یان كوژرا و بریندار له‌ نوێترین هێرشه‌كانی عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر یه‌مه‌ن

11
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ نوێترین هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر یه‌مه‌ن له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ جه‌ریانی هێرشی عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر ئۆستانه‌كانی “سه‌نعا، ته‌عه‌ز و سه‌عده‌”ی یه‌مه‌ن، ٤٢ كه‌س گیانیان له‌دستداوه‌. شایانی باسه‌ هه‌واڵنێرییه‌كان باس له‌ هه‌وڵی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رههێنانی سه‌رله‌نوێی راگرتنی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن. رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ له‌ یه‌مه‌ن ده‌كات تا به‌ پێكهێنانی سه‌رله‌نوێ ئاته‌ش به‌س، ئیمكانی یارمه‌تیدانی خێرا به‌ خه‌ڵكی شه‌ڕلێدراو پێكبێنن.