ده‌یان میلیۆن بێسه‌واد و كه‌م سه‌واد له‌ ئێران

600
رۆژی چوارشه‌ممه‌ جێگری وه‌زیری ئاموزش و په‌روه‌رش و ره‌ئیسی سازمانی نێهزه‌تی سه‌واد ئاموزی ئێران دانیان به‌وه‌ دانا، ١٠ میلیۆن كه‌سی بێسه‌واد و ١١ میلیۆن كه‌م سه‌واد له‌ وڵات تۆمار كراون.به‌ وته‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، ٣ میلیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ سه‌رجه‌می بێسه‌وادان و كه‌م سه‌وادانی وڵات له‌ ژێر ١٠ ساڵ و سه‌رووی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌نن. زۆرترین ئاماری بێ سه‌وادی له‌ ئێران له‌ قۆناغی ته‌مه‌نی سه‌رووی ٣٥ ساڵن. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئۆستانی تاران دوای ئۆستانی سیستان و به‌لوچێستان دووهه‌مین پله‌ی بێسه‌وادی له‌ ئێران دا هه‌یه‌. ساڵانه‌ هه‌زاران منداڵ له‌ نێوان ٦ تا ١٨ ساڵ ته‌مه‌ن به‌ هۆكارگه‌لێكی جیاجیا له‌وانه‌ هه‌ژاری، له‌ خوێندن بێبه‌ش كراون.