ده‌یان میلیۆن كرێكاری خانه‌گی له‌ جیهان

96
رێكخراوی جیهانی كار له‌ نوێترین راپۆرتی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی كرێكارانی خانه‌گی له‌ وڵاته‌ جیاجیاكانی جیهان رایگه‌یاند، هه‌ر ئێستا زیاتر له‌ ٥٣ میلیۆن كرێكاری خانه‌گی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌یه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ٨٣ له‌سه‌دی ئه‌م كرێكارانه‌ ژنن. هه‌ر ئێستا كرێكارانی خانه‌گی له‌ زیان لێكه‌وتووانی گروپه‌ كرێكارییه‌كان له‌ جیهانن. رێكخراوی جیهانی كار له‌ چوارچێوه‌ی كۆنوانسیۆنی ژماره‌ ١٨٩، به‌ ئامانجی پشتیوانی له‌ كرێكارانی خانه‌گی به‌ شێوه‌ی مه‌حدود كردنی سه‌عاتی كاری، كه‌م كردنه‌وه‌ی چالاكی رۆژه‌كانی كار له‌ هه‌فته‌، ره‌چاو كردن و په‌رداخت كردنی لانیكه‌می حه‌قده‌ست، په‌رداخت كردنی ئیزافه‌ كاری، ته‌قویه‌تی ئه‌منیه‌تی ئیجتماعی و باشتر بوونی بارودۆخی كار و ئێشتغاڵه‌.