ده‌یان میلیۆن منداڵی كار له‌ جیهان

67
رۆژی جومعه‌ ١٢ی مانگی ژوئه‌ن، هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی “قه‌ده‌غه‌ كردنی كاری منداڵان”، “یونیسێف” راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به‌ هه‌بوونی زیاتر له‌ ١٧٠ میلیۆن منداڵی كار له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، بڵاو كرده‌وه‌.
به‌ پێی راپۆرتی “یونیسێف”، هه‌ر ئێستا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌میلیۆن منداڵ به‌ جێگای دانیشتن له‌ پشت میزه‌كانی مه‌دره‌سه‌، ناچار به‌ كاری قورس و دژوار ده‌كرێن. ئه‌م منداڵانه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌ نێوان ٥ تا ١٤ ساڵ ته‌مه‌نیانه‌، ته‌واوی رۆژ به‌ بێ هیچ ئاموزش و به‌ بێ هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ‌ دوارۆژ، كار ده‌كه‌ن و ده‌چه‌وسێنه‌وه‌. ئه‌م منداڵانه‌ به‌كرده‌وه‌ وه‌كوو كۆیله‌ كاریان پێده‌كرێت، ئه‌وان بۆ ئه‌نجامدانی كارگه‌لێكی زۆر مه‌ترسیدار، وه‌كوو كار له‌ مه‌عده‌نه‌كان و یان كارگه‌لێكی پێوه‌ندیدار به‌ ساخت و ساز، حه‌قده‌ستێكی زۆر كه‌میان پێده‌درێت و مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →