به پێی راپۆرتی “دامه‌زراوه‌ی پاسێفیك”، نوێترین لێكۆلینه‌وه‌كان له ئا‌مریكا نیشان ده‌ده‌ن كه توندوتیژییه چهكدارانهكان له ئا‌مریكا، ساڵانه ده‌یان هه‌زار قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه.ئه‌م لێكۆلینه‌وانه نیشان ده‌دات هه‌موو ساڵێك، زیاتر له ٣٣ هه‌زار كه‌س به هۆی توندوتیژییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كه‌ڵك وه‌رگرتن له چه‌ك له ئا‌مریكا ده‌كوژرێن و زیاتر له ٨٠ هه‌زار كه‌سیش بریندار ده‌بن. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئامارانه بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه، داواكاری هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی له ئا‌مریكا بۆ چڕتربوونه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی چه‌ك و چۆڵ له‌م وڵاته، بچێته سه‌ره‌وه.