ده‌یان هه‌زار كوژراو له‌ سوریه‌ له‌ ساڵی٢٠١٥

13.jpgxxxxxxxxxxxxxxxxxxxxxxxx

به‌ پێی ئاماری چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌ جێگیر له‌ له‌نده‌ن، له‌ ساڵی ٢٠١٥ی زایینی زیاتر له‌ ٥٥هه‌زار كه‌س له‌ شه‌ڕی ناوخۆی سورییه‌ كوژراون.
به‌ پێی ڕاپۆرتی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه‌، ده‌وری ٢١هه‌زار كه‌س له‌م كوژراوانه‌ غه‌یره‌ نیزامی و ده‌وری ٢هه‌زار و ٥٧٠ كه‌سیشیان مێرمناڵ بوون. ئاماری كوژراوانی سوریه‌ له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌وه‌ له‌ ماوه‌ی ٥ساڵی ڕابردوه‌وه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ ٢٦٠ هه‌زار كه‌س. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌م رۆژانه‌ی دواییشدا له‌ ناوچه‌ی مه‌سیحی نشینی “قامیشلو” ١٧كه‌س له‌ دوو ته‌قینه‌وه‌دا كوژراون كه‌ له‌ لایه‌ن تاقمی ئیسلامگرای داعشه‌وه‌ سازمان درابوو.