ده‌یان هه‌زار په‌روه‌نده‌ی شكایه‌تی كرێكاران له‌دژی خاوه‌نكاران

453y
هه‌واڵنێری حكومه‌تی “مێهر” سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌سه‌ندنی رۆژ له‌دوای رۆژی ناكۆكیه‌كانی نێوان كرێكاران و خاوه‌نكاران و ده‌یان هه‌زار په‌روه‌نده‌ی شكایه‌ت له‌دژی خاوه‌نكاران له‌ ساڵی ٩٣ راپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، چه‌ژنانه‌ و پاداش، حه‌قده‌ست، په‌رداخت نه‌كردنی دواخراوه‌كان و سه‌نه‌وات له‌گه‌ڵ ناكۆكیه‌كان له‌سه‌ر حه‌قی مه‌سكه‌ن و بیمه‌ به‌ ریز یه‌كێك له‌ سه‌ره‌كیترین هۆكاری ناڕه‌زایه‌تی و شكایه‌تی كرێكاران له‌دژی خاوه‌نكار بووه‌. ئاماره‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ په‌روه‌نده‌ی شكایه‌تی كرێكاران له‌دژی خاوه‌نكار له‌ ساڵی ٩٣ چوونه‌سه‌ره‌وه‌یه‌كی به‌رینی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ خه‌بات، ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه‌كانی كرێكاران له‌ ئێران چ‌ له ناوه‌و و چ له‌ ده‌روه‌ی كارخانه‌، به‌رینتر ده‌بێته‌وه‌ و دژایه‌تی و ناكۆكیه‌كان له‌لایه‌ن كرێكاران له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی خاوه‌نكار و ده‌وڵه‌ت، رۆژ له‌ دوای رۆژ درێژه‌ی هه‌یه‌.