به پێی راپۆرته‌كان، حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایای دواخراوی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٣ی كرێكارانی شیركه‌تی به‌ردی ئاسنی ناوه‌ندی بافق تا ئێستا له‌لایه‌ن خاوه‌نكاری ئه‌م شیركه‌ته‌وه په‌رداخت نه‌كراوه.
به وته‌ی كرێكاران، هه‌ر ساڵه له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ساڵ حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایای مانگی ره‌شه‌ممه‌ی سه‌رجه‌م كرێكاران و كارمه‌ندان له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه په‌رداخت ده‌كرا. به‌ڵام له كۆتایی ساڵی ٩٣ نه ته‌نیا حه‌قده‌ست و مه‌زایای مانگی رهشهممهیان په‌رداخت نه‌كرا، به‌ڵكوو ره‌واڵی ئاسایی په‌رداخت كردنی حهقدهستهكانیش به‌ڕێوه‌نه‌چوو كه له رێكه‌وتی ١٥ی هه‌ر مانگ په‌رداخت ده‌كرا. ئێستا سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی ٢٢ رۆژ به‌سه‌ر ساڵی ٩٤، به‌ڵام تا ئێستا حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایای ساڵی رابردووی ئه‌م كرێكارانه په‌رداخت نه‌كراوه.