دواخرانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داریی ته‌به‌س

706
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی ته‌به‌س له‌ په‌رداخت كردنی ٣ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی خه‌ده‌ماتی شاره‌داریی ئه‌م شاره‌ خۆده‌بوێرن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نزیكه‌ی ١٥٠ كرێكاری خه‌ده‌ماتی شاره‌داری ته‌به‌س كه‌ له‌ ژێر چاودێری سێ شیركه‌تی په‌یمانكاری “كه‌ویر داغ، سه‌نعه‌ت گوسته‌ر و د‌ره‌خشان كه‌ویری یه‌زد” له‌ شاره‌داری ته‌به‌س كار ده‌كه‌ن، تا ئێستا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی جۆزه‌ردان، پووشپه‌ڕ و گه‌لاوێژیان پێنه‌دراوه‌. سه‌ره‌ڕای كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داری ته‌به‌س، له‌م دواییانه‌دا حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی قه‌راردادی راسته‌وخۆی ئه‌م شاره‌داریه‌ش به‌ره‌وڕووی گه‌لێك كێشه‌ و گرفته‌ بۆته‌وه‌.