به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، ٧٠ كرێكاری كارخانه‌ی “لێنت تێلدای خاوه‌ران” له قه‌زوین، له ١٤ مانگ حه‌قده‌ست و مافی بیمه بێبه‌ش كراون. به پێی ئه‌م راپۆرته، حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی كرێكارانی لێنت تێلدای خاوه‌ران پێوه‌ندی به ساڵانی رابردوو و ئه‌مساڵه‌وه هه‌یه. مافی بیمه‌كانیشیان له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی رابردۆوه تا ئێستا به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و به‌م بۆنه‌وه، سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له تازه كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه ده‌رمانییه‌كانیان خۆده‌بوێرێت.